May 06, 2021 18:22 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی پۆلێک بە ناوی «ئەوینی فەلەستین» لە قوتابخانەیەکی ڕووسیا

پۆلێک بە ناوی «ئەوینی سەرزەوینی پیرۆز و ئارمانجی گەلی چەوساوەی فەلەستین» لەلایەن فەرمانگەی ڕۆحانییەتی موسڵمانانی ڕووسیا و کۆمەڵەی بەزەڤانی لەگەلی فەلەستین لە قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی سوننەکانی مۆسکۆ بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «ئەنار ڕەمەزانۆف» موفتیی مۆسکۆو ئەندامی باڵای فەرمانگەی ڕۆحانییەتی موسڵمانانی ڕووسیا ڕایگەیاند: لەم پۆلەی قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی موسڵمانانی سوننەی مۆسکۆ، مێژووی کۆنی مزگەوتی ئەقسا بە ناوی ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان و شێوازی تاڵان و بڕۆی ئەم سەرزەوییە پیرۆزەش بە زمانێکی ساردەو ڕەوان بۆ منداڵان و تازەلاوانی پۆلەکە شی دەکرێتەوە.

«ڕەمەزانۆف» وتووشیەتی: ئاشنا بوونی منداڵانی موسڵمانی ڕووسی لەگەڵ مێژووی فەلەستین، داگیرکرانی ئەم سەرزەوینە لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری زایونی و ئەو ستەمەی کە لە گەلی چەوساوەی ئەم سەرزەوییە پیرۆزە دەکرێت، تەوەری وانەکانی ئەم پۆلە پێک دێنێ.

«ئیمیل ئاشۆرۆف» ئەندامی کۆمەڵەی بەرەڤانی لەگەلی چەوساوەی فەلەستینیش، ئەوینی بەرامبەر بە ھاوچەشن، مرۆڤایەتی، سەرزەوینی پیرۆز و ئەوینی ڕزگارکرانی قودس لەژێر پۆستاڵی ڕژێمی داگیرکەرانی زایونیی وەک ھەوێنی بابەتەکانی ئەم پۆلە ناوبرد.

منداڵانی بەشداری پۆلەکە ھەروەھا وێنەگەلێکیان کێشا کە ماکەکەی ئەوینیان بەرامبەر بە سەرزەوینی فەلەستین و ئارمانجەکانی قودسی پیرۆزە.

سەرپەیڤ