May 19, 2021 20:58 Asia/Tehran
  • ڤاکسینی نوێ بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ چەند جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەم دەهێنرێت

ێکۆڵەرانی ناوەندێکی لێکۆڵینەوەیی سەرقاڵی بەرهەم هێنانی جۆرێک لە ڤاکسینن کە مرۆڤ لە بەرامبەر چەند جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا دەپارێزێت.

 

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بیزنێس ئینسایدر، بنەماڵەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەربڵاوە و لێکۆڵەران بڕوایان وایە کە لە داهاتوودا دەکرێ ڤاکسینێک بەرهەم بهێنرێت کە مرۆڤ لە بەرانبەر چەندین جۆری ئەو ڤایرۆسە بپارێزێت.

هەر بەم بۆنەوە گرووپێک لە لێکۆڵەرانی ئەنیستیتۆی گەشەی ڤاکسین لە زانکۆی دوکی ئەمریکا، ڤاکسینی پان کۆرۆنایان بەرهەمهێناوە کە ڕەنگە مرۆڤ لە بەرامبەر چەندین جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزێت.هەروەها ئەم ڤاکسینە توانای پاراستنی مرۆڤ لە ڤایرۆسی سارسیشی هەیە کە لە ساڵی 2003 تەشەنەی سەندبوو.

لێکۆڵەران هیوادارن ڤاکسینێکی پان ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەم بێنن کە بە گشتیی تووشبوون بەم نەخۆشییە چارەسەر بکات.

سەرپەیڤ