May 22, 2021 17:54 Asia/Tehran
  • هه‌ڕه‌شه‌ی ناڕاسته‌وخۆی ڕووسیا له‌ تورکیا : کارتان بەسەر تاتارەکانەوە نەبێ

ماڵەڕی دەنگوباسی یەنی مەساژ راپۆریدا ، ده‌زگه‌ی دیپلۆماسیی ڕووسیا به‌ شێوه‌یه‌کی نه‌رم و ناراسته‌وخۆ ،هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ تورکیا کرد.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ڕووسیا، ماریا زاخارۆڤا،وتی که‌ نیگه‌رانییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ مافی که‌مینه‌کان له‌ کریمه‌ له‌راستیدا شوناسێکی به‌شخوازانه‌ی بۆ تاتاره‌کان هه‌یه‌.

زاخارۆڤا وتیشی: بێتوو تورکیا درێژه‌ بدات به‌و چه‌شنه‌ قسه‌ و باسانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ مافی تاتاره‌کانی کریمه‌، ئێمه‌یش ده‌توانین ده‌ست بنێینه‌ سه‌ر هه‌ندێ پرس له‌ تورکیادا. بۆ وێنه‌ هه‌ر ئێستاله‌ له‌ تورکیادا زۆر کێشه‌ی ئایینی و ئه‌تنی به‌رچاو ده‌که‌وێ. ئێمه‌ ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ ده‌توانین ئه‌و پرسانه‌ بکه‌ینه‌ خاڵی لاواز بۆ تورکیا. هیوادارین تورکه‌کان گوێ بده‌نه‌ قسه‌مان و وه‌ها کرده‌وه‌یه‌ک نه‌که‌ن.

سەرپەیڤ