May 24, 2021 22:59 Asia/Tehran
  • کۆی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هیندستان 300 هەزارکەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستی هیندستان ڕایگەیاند، کۆی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 300 هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە، بەمەش ئەو وڵاتە بووە سێیەمین وڵات لەسەر ئاستی جیهان لەدوای ئەمەریکا و بەڕازیلەوە ئەو ژمارەیە تێپەڕێنێت.

ئاژانسی فرانس پرێس، لە زاری وەزارەتی تەندروستی هیندستان، ئەمرۆ دووشەممە 24ی ئایاری 2021، بڵاویکردەوە، " حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرزبۆتەوە بۆ 303,720 حاڵەت، ئەوەش مانای ئەوەیە لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا زیاتر لە 50 هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوکاتیش کۆی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە بەرزبۆوە بۆ 26,7 ملیۆن کەس.

"ماوەی چەند هەفتەیەکە هیندستان هەموو ڕۆژێک ژمارەی پێوانەیی لە حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان و توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار دەکات، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردووشدا 4454 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە.

سەرپەیڤ