May 29, 2021 12:08 Asia/Tehran
  • کۆڕۆنا تا بەر لە کوتانی سەتی 70 ی دانیشتوانی جیھان کۆتایی نایەت

بەڕێوەبەری ناوچەیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لە ئەوروپا گوتی ، کاتێک کۆرۆنا کۆتایی دێت کە رێژەی کوتان بگاتە لانیکەم سەتی 70 .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ھانس کلوگ وشداریدا تا کاتێک کە سەتی 70 ی دانشتوانی جیھان ڤاکسین لێ نەدەن ناکرێ بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوین . 

کلوگ لە بارەی گۆڕانە نوێکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گوتی : بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئاستی توندیی ھێرشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ھیندی زیاتر لە کۆرۆنای ئینگلیسیە ، جەختیکردەوە لەسەر پێیوستیی کوتانی خێراتر لە ئەوروپا . 

بە پێی راپۆرتەکان ، ئێستاکە سەتی 36.6 ی دانیشتوانی یەکیەتی ئەوروپا لانیکەم ژەمێک ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و سەتی 16.9 یش ھەردوو ژەمیان وەرگرتووە . 

بە پێی دوایین ئاماری زانکۆی جان ھاپکینز ، لانیکەم 168 میلیۆن و 181 ھەزار و 146 کەس لە سەرانسەری جیھان تووشی کۆرۆنا بوون و لەو نێوەدا سێ میلیۆن و 494 ھەزار و یەک کەسیش گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیار و 737 میلیون و 293 ھەزار و 414 ژەم ڤاکسین لە سەرتانسەری جیھاندا ڤاکسینیان لێدراوە . 

ئەمریکا زیاترین ژماری قوربانیان و توشبووانی ھەیە . 

سەرپەیڤ