میدیایەکی دانمارکیی وردەکاریەکانی سیخوڕی کردنی ئەمریکا لە مێرکڵ ی ئاشکرا کرد
ناوەندی میدیای فەرمیی دانمارک سەر لە بەیانیی دوشەممە ئاشکرای کرد ئاژانسی ئاسایشیی ئەمریکا لە رێگەی کابڵە پێوەندیەکانی دانمارک لە مێرکڵ گەورە سەرۆک و کاربەدەستانی دیکەی ئەوروپایی سیخوڕی کردووە .
بە پێی راپۆرتی ناوەندی میدیایی دانمارک ، ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە رێگەی هاریکاریی یەکەی زانییاریە دەرەکیەکانی دانمارک بۆ سیخوڕی لە کارەدەسانی باڵای وڵاتانی دراوسێ لەوان گەورە سەرۆکی ئاڵمان کەڵکی وەرگرتووە .
دانمارک بە گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی ناناسراو کە دەستیان بە لێکوڵنەوەکان گەیشتووە راپۆریدا ئەم دەسکەوتانە ئەنجامی لێکوڵینەوەی نێوخۆیی لە ئاژانسی هەواڵگریی بەرگریی دانمارک لە ساڵی 2015 لە بارەی رۆڵی ئاژانسی نیشتمانیی ئەمریکا لەم هاوبەشیە و هاریکاریە بووە .
دانمارک هاوپەیمانی نزیکی ئەمریکا ، میوانداری چەندین وێستگەی سەرەکیی کابڵە ئینتەرنێتیەکانی ژێر دەریا بۆ سوید ، نەرویژ ، ئاڵمان ، هولەند و بەریتانیایە .