رێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری لێکۆڵینەوە لە بارەی گۆڕی بەکۆمەڵی منداڵانی بەرەسەن کەنەدی بوو
شارەزایانی ریکخراوی نەتەوەکان خوازیاری لێکۆڵینەوەی رێکخراوی نەتەوەکان و کەنەدا بوون سەبارەت بە گۆڕی بە کۆمەڵی منداڵانی بەرەسەن کەنەدی لە ویلایەتی بریتیش کۆلۆمبیای کەنەدا .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، شارەزایانی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی ھەینی لە کەنەدا و ڤاتیکانیان ویست لێکۆڵینەوەی تەواو و خێرا لە بارەی دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی نھێنی لە فێرگەیەکی ئایینی بە رەسەن کەنەدیەکان لە رۆژاوای کەنەدا ئەنجام بدرێت .
ئەم پسپۆڕانە ھەروەھا لە کەنەدایان ویست لێکۆڵینەوەی ھاوشێوە لە بارەی فێرگەکانی دیکەی خاوەنانی سەرەکیی کەنەدا ئەنجام بدات .
حەوتەی رابردوو روفاتی 215 منداڵ لە شوێنی فێرگەیەی بیست و چوار کاتژمێرەی پێشوو بۆ کەسانی بەرەچەڵەک رەسەن لە رۆژاوای کەنەدا دۆزرایەوە .
بەپێی ئەم راپۆرتە ، ھەندێ لەو منداڵانە تەنیا سێ ساڵیان تەمەن بووە .