تۆڕی وزەی ئەمریکا کەوتە بەرپەلاماری بەردەوامی سایبری
حوزهیران 07, 2021 07:39 Asia/Tehran
وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، بەشێوەیەکی بەربڵاو پەلاماری سایبری کراوەتەسەر تۆڕی وزە بۆ وێنە تۆڕی دابەشکرانی کارەبای ئەو وڵاتە.
جێنیفێر گرانهلم وەزیری وەزی ئەمریکا لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێندا گوتی کە دوژمنانی ئەمریکا توانای پەکخستنی هەمووی یان بەشێکی تۆڕی وزەی ئەو وڵاتەیان هەیەو زۆرێ لەوان هەوڵیانە ئەو کارە بکەن.
وەزیری وزەی ئەمریکا وشداریی دا ، ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرەوڕووی هەڕەشەی بەردەوامی پەلامارە سایبرییەکان دژ بە بەشە گرینگەکانی تۆڕی کارەباو وزەی خۆیەتی.
بەرلەوەش هەکەرەکان کەرتی حکومەتی و تایبەتیی ئەمریکایان خستبووە بەر پەلاماری سایبری.
ئەمریکا، رووسیاو چین بەگرینگترین هۆکاری پەلامارە سایبرییەکانی سەر ژێرخانەکانی خۆی دەناسێنێ.