حوزه‌یران 10, 2021 12:06 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی بەربڵاوی زللـە لێدرانەکەی «مەکرۆن»

زللـەی ئەو گەنجەی کە لە گەشتەکانی ھەڵبژاردنی لە سەرۆک کۆماری فەرەنسەی دا ڕەنگ دانەوەیەکی بەربڵاوی لە کۆڕوکۆمەڵە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم وڵاتەدا ھەبووە.

«ژان کاستێکس» سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا زللـە بەرکەوتنەکەی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی ھێرش کردنە سەر دیموکراسی لێک دایەوە.

«بڕنۆ لۆمێر» وەزیری ئابووریی فەرەنساش وتوویەتی، زللـە دان لە «مەکرۆن» سوکایەتی کردن بە گەلی ئەم وڵاتە بوو کە جێ و شوێنی سەرۆک کۆمارەتیی خەوشاند.

زۆربەی کەسایەتییەکانی فەرەنسا زللـە دران لە «مەکرۆن»یان بە سوکایەتی کردن بە کۆمارەتیی ئەم وڵاتە زانیوە.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی سێ شەممە لە کاتی سەردانەکەی بۆ شاری «دروم»ی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەو ئامادە بوون لە نێو ئاپۆڕەی خەڵک لە ناکاو لە لایەن گەنجێکی ناڕازیەوە بە توندی زللـەیەکی لێ درا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمە گەنجە نەناسراوە بەرلە تێسرەواندنی ئەو رللـەیەی لە سەرۆک کۆماری فەرەنسا ھاواری «نەملن بۆ مەکرۆن»ی بەرز کرد بووەوە. ئەو گەنجە نەناسراوە ٢٨ ساڵی تەمەنەو ھیچ جۆرە پێشینەیەکی کەتن و سزادرانی نییە، بەڵام لە پاش ئەو زللـە وەشاندنەی لە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی دەستبەجێ قۆڵبەست کراو لەوانەیە سێ ساڵ زیندان و ٤٥ ھەزار یۆرۆ پارەی نەخت سزا بدرێت.

ھێشتا ھۆکاری سەرەکیی زللـەوەشاندئنکەی ئەو گەنجە فەرەنسیە لە «مەکرۆن» ڕوون نەبووەتەوە.

سەرپەیڤ