حوزه‌یران 12, 2021 08:03 Asia/Tehran
  • بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، یه‌که‌م دادوه‌ری موسڵمان له‌دادگای فیدڕاڵی ئه‌مریکا هه‌ڵبژێردرا

له‌پرۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردندا و به‌به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگ، زاهید قوڕه‌یشی له‌مێژووی ئه‌مریکادا بو به‌یه‌که‌م دادوه‌ری موسڵمان له‌ دادگای فیدڕاڵی ئه‌و وڵاته‌.

له‌باره‌ی دیاریکردنی وه‌ک دادوه‌ر له‌دادگای فیدڕاڵی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا زاهید قوڕه‌یشی رایگه‌یاندوه‌، پۆستی دادوه‌ر له‌دادگای فیدڕاڵی له‌لایه‌ن جۆ بایدن سه‌رۆکی ئه‌مریکاوه‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌می.

زاهید قوڕه‌یشی به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی پاکستانه‌ و له‌خێزانێکی موسڵمانی پاکستانی له‌ شاری نیۆرک له‌دایکبووه‌،  ده‌بێته‌ یه‌که‌مین دادوه‌ری موسڵمان له‌دادگای فیدڕاڵی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا.

له‌ لێدوانه‌که‌یدا زاهید قوڕه‌یشی ده‌ڵێت، "من تێده‌گه‌م که‌ دیاریکردنم بۆ ئه‌و پۆسته‌ له‌لای کۆمه‌ڵگه‌که‌م چ مانایه‌ک ده‌به‌خشێت".

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، زاهید قوڕه‌یشی له‌پرۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردندا توانی به‌ 81 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به‌ 16 ده‌نگی نه‌خێر، پۆستی دادوه‌ر له‌ دادگای فیدڕاڵی ئه‌مریکای بەدەسھێنا. 

سەرپەیڤ