حوزه‌یران 12, 2021 14:50 Asia/Tehran
  • جڤینی جی حەوت ، بۆ یەکەم جار دوای قەیرانی کۆڕۆنا

سەرانی کۆمەڵەی حەوت وڵاتە گەورە پیشەسازییەکەی جیهان ڕۆژی هەینی کۆبوونەوەی لوتکەیان لە کۆرنواڵ لە بەریتانیا دەستپێکرد، کە بڕیارە سێ ڕۆژ بخایەنێت، لە خشتەی کارەکانیدا، کەشوهەوا، ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و دابەشکردنی دادپەروەرانەی ڤاکسین لە سەرووی کارەکان دا دەبن .

سەرانی کۆبوونەوەکە یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو ڕوبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە جیهانییەکان و دابەشکردنی یەک ملیار ژەمە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا جەختی لێدەکەنەوە.

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتاری دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا لەبارەی ئابورییەوە قسەیکرد، هانی “سەرلەنوێ بونیادنانەوەی بەشێوەیەکی باشتر” دا و وتی، پێویستە لە هەڵەکانی قەیرانی ئابوریی ساڵی 2008ەوە فێربین و برینەکانی پێشوو ساڕێژبکەین.

سەرانی لوتکەکەبۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، یوشیهیدی سوجا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، ماریۆ دراگی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، ئەنجێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەرانی بەشداربووی کۆبوونەوەی ئەمجارەی لوتکەکەن.

لوتکەی حەوتی ئەمجارە، کە یەکەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی خودی سەرانی ئەو وڵاتانە پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناکۆکییە دووبەدووەکان بەشێکی دیکە دەبن لێی، وەک ئەوەی ڕۆژنامەی (پۆلیتیکۆ) ئاماژەی پێداوە.

سەرپەیڤ