حوزه‌یران 13, 2021 11:27 Asia/Tehran
  • تالیبان ناوچەیەکی دیکەی ئەفغانستانی خستە ژێر رکێفی خۆی

شاری تولەک سەر بە ویلایەتی غوری ئەفغانستان کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی تاقمی تالیبان .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی مێھر ، عەتا محەمەد دێھقانپوور نوێنەری خەڵکی غور لە پەرلەمانی ئەفغانستان دوێنی شەممە راێگەیاند : بە دوای پەلاماری تالیبان بۆسەر ناوەندی شاری تولەک ، ھێزە ئاسایشیەکان دوای سێ کاتژمێر ناچار پاشەکشەیان کرد و بینای فەرمانداریی و فەرماندەیی پولیس کەوتە دەس تالیبان . 

وتیشی نزیک بە 20 کەس لە ھێزە ئاسایشیەکان لەشەڕی دژی تالبیان کوژران و 15 کەسی دیکەش بریندار بوون . 

ھەروەھا گوتی ، لە حەوتەی رابردوودا دوو شاری دیکەی ویلایەتی غوور کەوتنە دەست تالیبان . 

پێشڕەویەکانی تالیبان لە کاتێکدایە کە خولی سێھەمی دانوستانی نێوان  ئەفغانیەکان لە دەوحەی پێتەختی قەتەر درێژەی ھەیە . 

سەرپەیڤ