حوزه‌یران 19, 2021 22:33 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی ئیبراهیم رەئیسی مانشێتی سەرەکیی میدیاکانی جیهان

سەرکەوتنی سەید ئیبراهیم رەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆتە سەردێڕی هەواڵەکان لە هەموو جیهان دا.

 

بە پێی راپۆرتی هەواڵی ئاژانسی مێهر، ماڵپەری هەواڵدەریی سی ئێن ئێن ، سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەییسی لە سەرووی هەواڵەکانی خۆی داناوە و نووسیویەتی: ژماردنی سەرەتایی دەنگەکان باسی سەرکەوتنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەکەن.

ڕۆژنامەی فاینەنشیاڵ تایمزیش هەواڵی سەرکەوتنی ئیبراهیم رەییسی وەکوو یەکەمین هەواڵ داناوە و نووسیویە: ئەو توانیویە بەو شێوەی کە ویستوویەتی دەنگی زۆربەی خەڵکی ئێران وەربگرێت.

هەواڵدەریی فەڕانسەش گوتی : ئەو کەسانەی دەنگیان بە ڕەییسی داوە دەڵێن هۆکاری هەڵبژاردنی ناوبراو ئەوەیە بەڵێنی داوە لە گەڵ گەندەڵی ڕووبەڕوو بێتەوە و یارمەتی هەژاران بدات.

بەشی ئیسپانیایی هەواڵدەریی ئاناتۆلی نووسیویە: ئیبراهیم رەییسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری 1400، بەڵێنی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ گەندەڵی و چارەسەر کردنی کێشە ئابوورییەکانی داوە.

کەناڵی هەواڵدەریی فرانس 24 باسی سەرکەوتنی ئیبراهیم رەییسی لە سەرووی هەواڵەکانی خۆی داناوە و نووسیویە: ئیبراهیم رەییسی سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی ئێرانە.

رۆژنامەی فەڕانسی لۆفیگارۆ نووسیویەتی: بنکەی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند ئیبراهیم رەییسی بە وەرگرتنی 62لەسەدی دەنگەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرکەوت.

رادیۆ فەڕانسەش ئاماژەی بۆ ئەم سەرکەوتنە کردووە و دەڵێ: ڕکابەرەکانی ئەو و تەنانەت حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران پێش ڕاگەیاندنی فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، پیرۆزباییان لە رەییسی کرد.

ژمارەیەکیتر لە میدیا فەڕانسییەکان لەوانە لۆمۆند، فرانس ئینفۆ تیڤی، گۆڤاری فەڕانسی لزاکۆ، ڕۆژنامەی لیبێراسیۆن و ... هەواڵی سەرکەوتنی ئیبراهیم رەییسی لە هەڵبژاردنەکانیان بڵاو کردەوە.

ماڵپەڕی بی بی سی ئینگلیزیش نووسی: ئیبراهیم ڕەییسی سێ ڕکابەری خۆی شکست دا و وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردرا.

سەرپەیڤ