جەختی نوێنەرێکی ئەورووپی لە سەر کشانەوەی لەشکریانی بیانی لە عێراق
نوێنەری ئیرلەندیی پەرلەمانی ئەورووپا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: عێراق خوازیاری بنیاتنانەوەی وڵاتەکەیەتی و بۆ ئەم کارەش لەشکریانی بیانی دەبێ ئەو وڵاتە چۆڵ کەن.
«میک واڵاس» نوێنەری ئیرلەندیی پەرلەمانی ئەورووپا ڕۆژی پێنج شەممە لەم پەیامێکی توییتێری دا نووسی: بۆ ئەوەی کە عێراق بتوانێ وڵاتەکەی واوەدان کاتەوە دەبێ ھێزەکانی ئەمریکی و تورکی ئەو وڵاتە چۆڵ کەن.
لە درێژەی ئەو پەیامەدا ھاتووە: بۆ بنیاتنانەوەی عێراق ھێزەکانی بیانی دەبێ لەو وڵاتە بکشێنەوەو ئەمەش لە سەر بنەمای یاسای بنەڕەتیە کە پەرلەمانی عێراق پەسەندی کردووەو ئەمریکاو تورکیاش دەگرێتەوە.
ئەم نوێنەرەی ئەورووپا ماوەیەک لەمەوپێشیش لە پەیامێکی توییتێری دا لە سەر پێویستیی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق جەتی کردو نووسی: ئەمریکا بە قەدەر پێویست کاولیی دروست کردووەو ئەگەر ڕێزنان لە بڕیاری دیموکزاسیانەی پەرلەمانی عێراق بۆ کشانەوە لەم وڵاتە ڕەت کاتەوە، دیارە ھیچ کارێکی بۆ وەدی ھاتنی ئاشتی ئەنجام نەداوە.