بکوژەکەی جۆرج فلۆید ، 22 ساڵ و نیو گیرانی بۆ بڕایەوە
حوزهیران 26, 2021 02:28 Asia/Tehran
دادگای ویلایەتی مینەسوتای ئەمریکا 22 ساڵ و نیو گیرانی بۆ ئەفسەری بکوژی جۆرج فلۆیدی بڕیەوە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، دادگای ویلایەتی مینەسووتای ئەمریکا بۆ درێک شوڤین ئەفسەری پۆلیسی بکوژی جۆرج فلۆید ، 22 ساڵ و نیو گیرانی بڕیەوە .
درێک شوڤین لە مانگی نیسانی 2021 ، لە لایەن لیژنەی دادوەریەوە بە تاوانبار ناسرا .
جۆرج فلۆیدی 46 ساڵانی رەشپێست دانیشتووی شاری مینیاپۆلیس ، لە ویلایەتی مینەسووتا بوو کە لە 25 ی ئایاری 2020 بوو بە قوربانیی دڵڕەقیی درێک شوڤین . شوڤین بە دانانی ئەژنۆی خۆی لەسەر ملی فلۆید ، ئەوی کوشت .
گرتەی کوژرانی فلۆید شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی دژی نەژادپەرستیی و توندی و تیژی پۆلیسی لە ئەمریکا لێکەوتەوە کە شارەکانی دیکەی جیھانیشی گرتەوە .
سەرپەیڤ