حوزه‌یران 29, 2021 06:38 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ھێرشی سەر بنکەی «بوکەمال»ی ئیدانەکرد

«ئیلھان عومەر» ئەندامە موسڵمانەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکی بۆ سەر تاقمە خۆڕاگرەکانی لە ناوچەی «بوکەمال» لە سنووری سووریاو عێراق ئیدانەکرد.

ئەم یاسادانەرە موسڵمانەی ئەمریکی وتی: گەڕی نەگۆڕی توندوتیژی و تەمێ کردن سیاسەتێکی شکست خواردووەو ئاسایشتی ھیچکاممان دابین ناکات.

وتیشی: کۆنگرێسی ئەمریکی دەستەڵاتی دانی مۆڵەتی شەڕی بەدەستەوەیەو بەم پێیە دەبێ لەم بوارەدا ڕاوێژی لەگەڵدا بکرێت.

«کریس مۆرفی» سێناتۆری ئەمریکیش داوای ڕوونکردنەوەی کۆشکی سپیی کردووە سەربارەت بە ھێرشی سەر عێراق و وێڕای نیکەرانی دەربڕین لە شوێنھاتەکانی ھێرشی ئاسمانیی پێنتاگۆن بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق و سووریا داولی لە کۆشکی سپیی کردووە کە لەم بارەیەوە ھەموو شتێک ڕوون کاتەوە.

ئەم سێناتۆرە ئەمریکییە وتووشیەتی : بە پێی یاسای بنەڕەتی و کردەوەی جەنگی، شسەرۆک کۆمار دەبێ مۆڵەت لە کۆمگرێس وەربگرێت.

سەرپەیڤ