حوزه‌یران 29, 2021 07:19 Asia/Tehran
  • پێشوازیی دەوڵەتی کابۆل لە گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ئێران بۆ چارەسەریی قەیرانی ئەفغانستان

دەوڵەتی کابۆل لە گەڵاڵە پێشنیارکراوی ئێران بۆ بەرپاکردنی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەمەبەستی چارەسەریی قەیرانی ئەفغانستان، پێشوازیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «شەفەقنا»، نوێنەری تایبەتیی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەڵاڵەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئەفغانستان و پاکستانی ھێنایە ئاراوە کە ئەمەش لە لایەن «حەنیف ئەتمەر»ەوە پەسەند کرا.

«موحەممەد ئیبراھیم تاھیریان» لە دیدار لەگەڵ «حەنیف ئەتمەر» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەفغانستان لە سەرگرینگایەتیی ھاوبیروڕایی ناوچەیی لە ئاراستەی ڕەوتی ئاشتی و پەرە پێ دانی پەیوەندیی نێوان ھەر سێ وڵاتەکە، گەڵاڵەی ئاشنیی ئەم دانیشتنەی ڕاگەیاند.

«حەنیف ئەتمەر» بەڕێوەچوونی وەھا دانیشتنێکی سەبارەت بە سەرکەوتوو بوونی ڕەوتی ئاشتی بە سوودمەند زانی و لە سەر بەڕێوەچوونی شەشەمین دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی ئابووریی نێوان ئەفغانستان و ئێرانیش پێی داگرت.

ئێران و ئەفغانستان پەیوەندییەکی باش و نزیکیان پێکەوە ھەیەو دەوڵەتی ئێران گەلێک جار ڕایگەیاندووە کە ئامادەی ھاوکارییە لە بواری ڕەوتی ئاشتیی ئەفغانستانداو ڕۆڵێکی دیاری کەری دەبێت لە مەڕ چارسەرکردنی قەیرانی ناوچەکە.

سەرپەیڤ