ته‌مووز 01, 2021 02:35 Asia/Tehran
  • گیانسپاردنی «دۆناڵد ڕامسفێڵد» وەزیری بەرەڤانیی پێشووتری ئەمریکا

بنەماڵەی «دۆناڵد ڕامسفێڵد_Donald Rumsfeld» وەزیری بەرەڤانیی شەرخوازی پێشووتری ئەمریکا شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا مردنی ناوبراویان لە تەمەنی ٨٨ ساڵی دا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«دۆناڵدڕامسفێڵد_Donald Rumsfeld» لە کاتی بڕیاردانی «جۆرج دەبلیو بوش» سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا بۆ ھێرش و دەست پێکردنی شەڕێکی دەست درێژکارانەی دژی وڵاتانی ئەفغانستان و عێراق جڵەوی پێنتاگۆنی بەدەستەوە بوو.

ناوبراو خولێک لە ماوەی ساڵانی ١٩٧٥ ھەتا ١٩٧٧ لەسەردەمی دەوڵەتی «جێراڵد فۆرد» و خولێکیش لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠١ ھەتا ٢٠٠٦ لە دەوڵەتی «جۆرج دەبلیۆ بوش» پۆستی وەزارەتی بەرەڤانیی لە ئەستۆ بووە.

سەرپەیڤ