ته‌مووز 06, 2021 10:15 Asia/Tehran
  • ئاڵای ئەمریکا لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەم وڵاتەدا سووتێندرا

وێنە بڵاو کراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەربڕی سووتێندرانی ئاڵای ئەمریکایە لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەم وڵاتەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، کاربەران لە توییتێردا ڕایگەیاندووە کە تاقمی «ئانتیفا» بە سووتاندنی ئاڵاکانی ئەمریکا لە شاری «پۆرتلەند» لە ڕۆژی چوارەمی مانگی ژوئیە یادی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەم وڵاتەیان کردەوە.

بزوتنەوەی «ئانتیفا» بە کۆمەڵێک لە تاقمەکانی سەربە لایەنی چەپی سەربەخۆی  بەرھەڵستکاری دژە فاشی لە ئەمریکادا دەگوترێت. ئەم تاقمە بە تەواوی لە سەر دژایەتی کردنی ڕەگەز پەرستی، سیستێمی بورژوازی و کەسانی توندئاژۆ چڕ بووەتەوە.

«دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا کە لە لایەنگرانی سیستێمی بورژوازی بوو کە لایەنگرەکانی بە زۆری ڕەگەزپەرست بوون  بزوتنەوەی «ئانتیفا»ی بە بزوتنەوەیەکی تیرۆریستی دەزانی.

بە پێی دواڕاوەرگرتنی ھاوبەشی بنکەی ھەواڵیی «ئاکسیۆس»و دامەزراوەی ڕاوەرگرتنی« ئیپیسوس»، نزیکەی سێ لە پێنجی ئەمریکییەکان لەو باوەڕەدان کە وەدی ھاتنی یەکسانی لە نێوان ڕەش پێست و سپی پێستەکان لە ئەمریکادا پێویستی بە ئاڵوگۆڕی بنەماییە. دەوڵەتی بایدێن کە یەکێک لە دروشمە سەرەکیەکانی لە بواری سیاسەتی نێوخۆیی بەرنگار بوونەوەی ڕەگەزپەرستیی بە سیستێمکراو بوو، ھەتا ئێستا ھەنگاوێکی ئەوتۆی لەم بوارەدا ھەڵنەگرتووە. 

سەرپەیڤ