دان نانی ئەمریکا بە ڕۆڵی کارای ئێران لە دانوستانەکانی ئاشتیی ئەفغانستان
ئەمریکا بۆ یەکەمجار دانی نا بە ڕۆڵی کارای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دانوستانەکانی ئاشتی و چارەسەر کردنی قەیرانی ئەفغانستان.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: دراوسێکانی ئەفغانستان لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دامەزراندنی ئاشتیی دادگەرانەو پاوەجێ لەم وڵاتەدا ڕۆڵێکی ھەرە گرینگ و دیاری کەریان ھەیەو ئەوەی ئێران دەیھەوێت بە میوانداری کردنی وەھا دانیشتنێک مسۆگەری کات، بە ڕاستی دەتوانێ ئەرێنی و بەکەڵک بێت.
«نید پرایس Edward Price » وتیشی: دراوسێکانی ئەفغانستان و وڵاتانی ناوچەکە دەبێ لەم دەست ڕۆییشتنەی خۆیان بە ئەرێنی و کارا بە مەبەستی کۆتایی ھێنان و دەست پێ کردنەوەی ڕەوتی دانوستانی ئاشتی کەڵک وەرگرن.
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئەمریکا بە بێ ڕادەربڕینی ڕاستەوخۆ سەبارەت بە میوانداریی تاران لە دانیشتنەکەی دانوستانی نێوماڵی ئەفغانییەکان کە ھاوکات لەگەڵ چەقبەستوویی دانوستانەکانی قەتەر ئەنجامی گرتووە، جەختی لەوەش کردەوە کە، ھاوبیروڕایی ناوچەیی و داکۆکی لە ڕەوتی ئاشتی بە ڕابەرایعەتی و خودانەتیی ئەفغانییەکان لە ئاراستەی ئاشتییەکی پاوەجێ گرینگە.
ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بۆ خۆی پێشەنگی شەڕێکی شکست خواردووی بیست ساڵەیە لە ئەفغانستانداو بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕو توندوتیژییە خوێناوییەکان لە ئەفغانستاندا ڕێگای جۆربەجۆری گرتنەبەرو کەچی ھیچیان لێ نەوەشایەوەو ئەو دانوستانانەی کە ھەتا ئێستا لە سەر دەستی ئەمریکا لەنێوان شاندی تالیبان و نوێنەرانی ئەفغانستان بەڕێوە براون توشی شکست ھاتوون.