ته‌مووز 09, 2021 12:41 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: خەباتی دژی تیرۆریزم لە سووریا بەردەوام دەبێت

نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا ڕۆژی پێنج شەممە جەختی کرد لە سەر بەردەوام کردنی خەباتی دژی تیرۆریزم لە سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ» دوای کۆتایی ھاتنی شانزەھەمین خولی دانیشتنەکانی ڕەوتی ئاستانە لە شاری «نوورسوڵتان»ی پێتەختی کازاخستان لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە خەباتی دژی تیرۆریزم لە سووریا بەردەوام دەبێت و ڕاوەستانی بۆ نییە، وتیشی: ڕەوشتی سووریا بەرەبەرەو ڕوو لە سەقام و ھێور بوونەوە دەکات.

نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە یارمەتییە مرۆڤییەکان بۆ سووریا دەبێ تۆکمەوتەواو بێت و چاک بوونەوەی باری مرۆڤی لەم وڵاتەدا بێتە ئەوبەرایەتییەکی کۆمەڵگای جیھانی.

شانزەھەمین خولی دانیشتنەکانی ڕەوتی ئاستانە لە ڕۆژانی چوارشەممەو پێنج شەممە بە بەشداریی شاندەکانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا و دەوڵەتی سووریاو نەیارانی ئەو وڵاتە لە شاری «نوورسوڵتان»ی کازاخستان بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ