ته‌مووز 09, 2021 15:23 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشیی ڕووسیا بە بۆنەی کۆچی دوایی سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین

ڕووسیا سەرەخۆشیی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی «ئەحمەد جبرەئیل» سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەری ئێران پرێس، «میخاییل بۆگدانۆف_ Mikhail Bogdanov» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیاو نوێنەری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا، ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی پەیامێک  کۆچی دوایی «ئەحمەد جبرەئیل» سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستینی سەرەخۆشیی کرد. 

«ئەحمەد جبرەئیل» سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین لە تەمەنی ٨٣ ساڵاندا لە نەخۆشخانەیەکی دیمەشق کۆچی دوایی کرد.

لەپاش کۆچی دوایی «ئەحمەد جبرەئیل» سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین ھەتا ئەم ساتە گەلێک لە کەسایەتی و تاقم و لایەنەکانی تەوەرەی خۆڕاگری پەیامی سەرەخۆشییان بۆ بڵاو کردووەتەوەو ناوبراویان وەک تێکۆشەرێکی نەبەز ناساندووە کە تەواوی تەمەنی خۆی بۆ خەبات لە ئاراستەی بەرەڤانی کردن لە ئارمانجەکانی ئوممەتی ئیسلامی و بە تایبەت  گەلی چەوساوەی فەلەستین تەرخان داوە .

سەرپەیڤ