لە نیجیریا ، کوژرانی 35 کەس لە هێرشێکی چەکداری دا
له‌هێرشێکی گروپه چه‌کداره‌کانی نێجیریا له ویلایه‌تی زامفارای باکوری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، 35 (سی و پێنج) که‌س کوژران
محه‌مه‌د شیهۆ وته‌بێژی پۆلیسی ویلایه‌تی زامفارا رایگەیاند، گروپه چه‌کداره‌کان هێرشیانکردوه‌ته سه‌ر پێنج گوند و له‌ئه‌نجامیشدا 35 (سی و پێنج) که‌س کوژراون.
وتیشی، "چه‌کداران له‌سه‌ر ماتۆڕسکیل هێرشه‌که‌یان بۆسه‌ر هه‌ریه‌ک له گونده‌کانی (جیدان ئادامۆ، تسونی، جیدان باوشی، جیدان مایداوا، واری مارادون) ئه‌نجامداوه و به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کیش ته‌قه‌یان له‌هاوڵاتیان کردوه، ژماره‌یه‌ک خانوشیان روخاندوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، هێرشبه‌ره‌کان پێش ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کان بگه‌نه شوێنی روداوه‌که، ناوچه‌که‌یان به‌جێهێشتوه، هێزه ئه‌منیه‌کانیش به‌هۆی خراپی ڕێگاکان دره‌نگ گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌که.سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ، چه‌ند چه‌کدارێک ده‌یان خوێندکاریان له قوتابخانه‌یه‌کی ئاماده‌یی له باکوری ڕۆژئاوای شاری کادوۆنا له نایجیریا ڕفاند