گەرما 200 کەسی لە ئەمریکا کوشت
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز نووسی شەپۆلی بێوێنەی گەرما لە ئەمریکا قوربانیەکی زۆری لێکەوتووەتەوە .
نیۆیۆرک تایمز لە راپۆرێک دا جەختی کردەوە : ویلایەتەکانی ئۆرگان و واشنگتۆن لەم دواییانەدا شەپۆلێکی لێوێنەی گەرمایان وەپشت سەرنا کە بووە ھۆی کوژرانی نزیکەی 20 کەس و بەرکەوتنی کرێکاران لە نێو مەزرا و ھەمارەکان .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، وشداری گەلێک لە بارەی رووبەڕووبوونەوە لە گەڵ گەرمای ئێجگار زور لە کۆتایی ئەم حەوتەیە لە چەند ناوچەی کالیفۆرنیا و باشووری ئەمریکا دەرچووە .
فەرمانگەی کەشناسیی ئەمریکا بۆ دۆڵی مەرگ ( ناوچەی بیابانیی لە باشووری کالیفۆرنیا) پلەی گەرمای لانیکەم 30 پلەی فەرەنھایت( زیاتر لە 54 پلەی سیلیزی ) پێشبینی کردووە کە یەکێک لە باڵاترین پلە تۆمارکراوەکان لە سەر گۆی زەویە .
لە واشنگتۆن وەزارەتی تەندروستیی ویلایەتیی راپۆریدا گەرمای زۆر لە ئاخر و ئۆخری مانگی حوزەیرانەوە 78 کەسی کوشتووە و لە ویلایەتی مۆرگانیش قوربانیانی گەرما لانیکەم 116 کەس راگێندراوە .