ته‌مووز 11, 2021 09:20 Asia/Tehran
  • جەختی ئەندامێکی موسڵمانی پەرلەمانی بریتانیا لە سەر بەتاوان ھەژمار کرانی سوکایەتی کردن بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری سەردار(ص)

ئەندامێکی موسڵمانی پەرلەمانی بریتانیا جەختی کرد، سوکایەتی کردن بە ئیسلام و کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری سەردار(ص)یش دەبێ لەم وڵاتەدا وەک تاوان ھەژمار بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ناز شاە» ئەندامی موسڵمانی پەرلەمانی بریتانیا لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی پرۆژەیاسایەکی تازە لە بارەی توندکردنەوەی ئەو سزایانەی کە سوکایەتی بە ھێما نیشتیمانییەکانی ئەم وڵاتە بکەن، باسی سوکایەتی کران بە ئیسلام و کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری سەردار(ص)یشی کە لە ئێستادا لە ھێندێک شارەکانی بریتانیا پەرەی سەندووە، ھێنایە ئاراوە.

ئەم ئەندامە موسڵمانەی پەرلەمانی بریتانیا لە کۆبووەنەوەکەدا داوای بە تاوان ھەژمار کردنی سوکایەتی بە ھێما ئایینییەکان بە تایبەت حەزرەتی موحەممەد(ص)ی کرد لەو وڵاتەدا.

لە بریتانیاو فەرەنساو ئاڵمانیا و بڕێک لە وڵاتانی ئەورووپیی دیکە، دژایەتی کردنی ئیسلام و توندوتیژیی زمانی و جەستەیی دژی موسڵمانان بە سەرنجدانی سەرھەڵدانی بەربڵاوی تاقم و گروپە ڕاست لایەنە توندئاژۆکان و ھەڵکشانی ئاستی دڵخوازیی سیاسەتڤانانی پۆپۆلیست لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە ڕەوتێکی خێراتری بەخۆیەوە گرتووە.

سەرپەیڤ