دوای 18 ڕۆژ ژماری تەرمە دۆزراوەکانی داڕمانی بینای فلۆریدا گەیشتە 90 تەرم
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i398548-دوای_18_ڕۆژ_ژماری_تەرمە_دۆزراوەکانی_داڕمانی_بینای_فلۆریدا_گەیشتە_90_تەرم
لە حاڵێکدا کە 18 ڕوژ لە داڕمانی بینای شاری مەیامی ئیالەتی فلوریدا تێدەپەڕێ ، کاربەدەستانی ئەو شارە باسیان کرد لە زیاد بوونی ژماری تەرمە دۆزراوەکان بۆ 90 تەرم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2021 05:31 Asia/Tehran
  • دوای 18 ڕۆژ ژماری تەرمە دۆزراوەکانی داڕمانی بینای فلۆریدا گەیشتە 90 تەرم

لە حاڵێکدا کە 18 ڕوژ لە داڕمانی بینای شاری مەیامی ئیالەتی فلوریدا تێدەپەڕێ ، کاربەدەستانی ئەو شارە باسیان کرد لە زیاد بوونی ژماری تەرمە دۆزراوەکان بۆ 90 تەرم.

 

 

سەرۆکی شارەوانی شاری مەیامی  وتی :  شوناسی 71  کەس لە قوربانیان ناسراوە و کەسو کاری ئەوانیش ئاگادار دەکرێنەوە .

بەشگەلێک لەو بینایە 24 ژوئەن تووشی داڕمان بوو  یەکشەمەی هەفتەی ڕابڕدوو

هاوکات لە گەڵ نزیک بوونەوەی باهۆزی ئێلسا بۆ باشووری فۆوریدا ئەو تاوەرە 12 نهۆمیە بە تەقەمەنی بە تەواوەتی  ڕووخا.

پێشتریش سەرۆکی شارەوانی مەیامی لە پرێس کونفڕانسێکدا  ڕایگەیاندبوو  هێشتا ژومارێک خەڵک بێسەرشوێنن.

کاربەدەستانی ئەمریکایی هێشتا سەبارەت بە هوی سەرەکی داڕمانی ئەو تاوەرە لە شاری مەیامی لە ئیالەتی فلوریدا  ڕای خۆیان دەرنەبڕیوە و باسیان کردووە لە درێژەی لێکوڵینەوەکان .