پەک کەوتنی کۆنفرانسی ئاشتیی ئەفغانستان لە پاکستان
کۆنفرانسی ئاشتیی ئەفغانستان لە پاکستان پەکی کەوت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،وەزارەتی کاروباری دەرەوەی پاکستان ئێوارەی ئەمڕۆ پەک کەوتنی کۆنفرانسی ئاشتیی ئەفغانستانی پشتڕاست کردەوەو ڕایگەیاند: ئەم بەرنامەیە کەوتووەتە دوای جێژنی قوربانی پیرۆزو بەرواری تازەی دواتر ڕادەگەیەندرێت.
«موحەممەد ئەشرەف غەنی» شسەرۆک کۆماری ئەفغانستان لە دیداری لەگەڵ «عمران خان» سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسیای ناوەندی و باشووری لە تاشکەندی پێتەختی ئوزبەکستان وتی: دەوڵەتی ئەفغانستان پێویستی بە خۆسازدانی زیاترە بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئیسلام ئاباد.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە کۆمەڵێک لە ڕێبەرانی دیاری ئەفغانستان لەوانە «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا»،«حامید کەرزەی» و سەرۆکی کۆتلە سیاسی و ئایینییەکانی ئەم وڵاتە بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاشتیی ئیسلام ئاباد بانگێشتنی کرد بوو.
«عمران خان» بەرلەو دیدارە لە کۆنفرانسەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان سەبارەت بەو بوختانانەی کابۆل دژی ئیسلام ئاباد سەبارەت بە خەمساردی لە بەرەوپێش بردنی ڕەوتی ئاشتی داخ و مەخابنی دەربڕی و وتی: بە خەتبار زانینی پاکستان لەمەڕ ئەم دۆخەی ئێستای ئەفغانستان ناویژدانمەندانەیە.