ته‌مووز 16, 2021 19:53 Asia/Tehran
  • بزربوونی فڕۆکەیەکی ڕووسی لە سەر شاشەی ڕادار بە ١٧ ڕەوینگەوە لە ئاسمانی سیبری دا

میدیاکانی ڕووسیا باسی بزربوونی فڕۆکەیەکی ڕەوینگبەری «ئانتۆنۆف ئەی ئێن_٢٨»یان کردووە بە ١٧ ڕەوینگەوە لە ئاسمانی سیبری دا لە سەر شاشەی ڕادار.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕووسیی «سپۆتنیگ»، ئەم فڕۆکەیە لە ناوچەی «باکچارسکی»ی شاری «تۆمێسک»ی ڕووسیا لە سەر شاشەی ڕادار بزر بوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دام و دەزگا پەیجۆرەکان بۆ دۆزینەوەی ئەم فڕۆکەیەی سەر بە کۆمپانیای «سیلا» لە فڕۆکەکانی «تۆربوپراپ» کەڵک وەردەگرن و لە  ناوچەکانی سیبری دا خەریکی پشکنینن.

ماوەیەک لەمەو پێشیش فڕۆکەیەکی «ئانتۆنۆف ئەی ئێن_٢٦» کە لە شاری «پترۆپاڤۆلێسک_کتمچاتسکی» ھەستا بوو، داکەوت و ھەر ٢٨ ڕەوینگەکەی گیانیان لەدەست دا. وەک باسی دەکرێت لە بەر ھەتەر نەکردنی چاو ئەم فڕۆکەیە دوای ھەڵتەقینی بە تاشەبەردێکدا توشی کارەسات ھاتبوو.

سەرپەیڤ