ته‌مووز 20, 2021 07:37 Asia/Tehran
  • «پترائۆس» دانی نا بە شکست ھێنانی ئەمریکا لە ئەفغانستاندا

سەرۆکی پێشووی تیرۆریستانی بنکەی سەرکردایەتیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا ناسراو بە «سەنتکام» دانی نا بە شکست ھێنانی شەڕو داگیرکاریەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «دەیڤید پترائۆس» سەرۆکی پێشووی تیرۆریستانی بنکەی سەرکردایەتیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا ناسراو بە «سەنتکام»، وێڕای دان نان بە شکست ھێنانی ئەمریکا لە ئەفغانستاندا، ھەنگاوەکەی دەوڵەتی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مەڕ کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستانی بە کارێکی بەھەنگ و پەلە زانی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا دوای چەندین جار بێ بەڵێنی ڕایگەیاند کە ھێزەکانی ھەتا ١١ی سپتامبەری ٢٠٢١ لە ئەفغانستان دەکسێنێتەوە.

کشانەوەی سەرشۆڕانەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان لە کاتێکدایە کە ئامادە بوونی نزیکەی بیست ساڵەیان لە ئەفغانستاندا، قەڵاچۆی دەیان ھەزار کەس لە خەڵکی چەوساوەی ئەم وڵاتە، کاول کرانی ژێرخانەکان و پەرەسەندنی وەبەرھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان بەو لاوە ھیچ دەستکەوتێکی دیکەی نەبووە.

سەرپەیڤ