دەسپێبوونی مەشقی سەربازیی گەورەی روسیا بە ئامادەبوونی چەند پاپۆڕی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i398972-دەسپێبوونی_مەشقی_سەربازیی_گەورەی_روسیا_بە_ئامادەبوونی_چەند_پاپۆڕی_ئێرانی
مەشقی سەربازیی گەورەی روسیا بە بۆنەی 125مین ساڵھاتی دامەرزانی ھێزی دەریایی روسیا ، ئەمڕۆ بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین و بە ئامادەبوونی شاندە باڵاکانی سەربازیی زیاتر لە 20 وڵاتی جیھان ، لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەندەری سان پەترزبورگ و کەنداوی فەنلاند دەست پێبوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 25, 2021 09:14 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی مەشقی سەربازیی گەورەی روسیا بە ئامادەبوونی چەند پاپۆڕی ئێرانی

مەشقی سەربازیی گەورەی روسیا بە بۆنەی 125مین ساڵھاتی دامەرزانی ھێزی دەریایی روسیا ، ئەمڕۆ بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین و بە ئامادەبوونی شاندە باڵاکانی سەربازیی زیاتر لە 20 وڵاتی جیھان ، لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەندەری سان پەترزبورگ و کەنداوی فەنلاند دەست پێبوو .

ئەمیر دەریادار حسێن خانزادی فەرماندەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کازم جەلالی باڵیۆزی ئێران لە روسیا و ژمارێک لە جێگرانی ھێزی دەریایی ، ئەندامانی شاندی ئیرانیی لەو مەشقە سەربازیەدان . 

لە ئێرانەوە پاپۆڕی سەھەند و پاپۆڕی موکران دوای بڕینی 14 ھەزار مایلی دەریایی و تێپەڕین لە ئوقیانوسی ئەتڵەسی و ناوچە ستراتژیکیەکان ، لە کەنداوی فەنلاند پەیوەستی مەشقەکە بوون . 

 لەم مەشقە سەربازیەدا 54 جۆر ماشێنی جەنگیی دەریایی بریتی لە پاپۆڕ ، پاپۆڕشکێن ، پاپۆڕی موشەکھاوێژ، ژیردەریایی ئەتۆمی و دەیان فڕۆکەی جەنگیی و کۆپتەری ھێرشبەر و ناسینەوە بەشدارن .