ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ، لە کۆتایی رۆژی سێهەم چینیەکان لە لوتکەدان
سێهەمین رۆژ لە یاریەکانی ئولەمپیکی 2020ی تۆکیۆ درەوشانەوە و سەرکەوتنی وەرزشکارانی چین و ژاپون و ئەمریکای لە گەڵدابوو .
لە سێهەمین رۆژی یاریەکانی ئۆلەمپیکی 2020ی تۆکیۆ 82 مەدالیا لە نێوان وەرزشکارانی وڵاتان دابەشکرا کە زیاترین مەدالیا پشکی وەرزشکارانی چینی بوو .
وەرزشکارانی ئەمریکیش کە رۆژی یەکشەممە هیچ مەدالێکیان لە یاریەکانی ئۆلەمپیک دا وەدەست نەهێنابوو ، رۆژی دوشەممە توانیان 10 مەدالیا بەدەست بێنن .
لە کۆتایی رۆژی سێهەم دا ، کاروانی وەرزشیی ئێرانیش بە مەدالی زێڕی جەواد فروغی کەوتە ریزی یازدەهەم .
بە پێی هەواڵێکی دیکە ، وەرزشکاری ئۆزبەکستانی و رێکۆردداری ئامادەبوون لە ئۆلەمپیک ، خانەنشینیی خۆی راگەیاند .
ئوکسانا چۆسۆیتینا ، وەرزشکاری 46 ساڵەی هەڵگری مەدالیای زێڕی ئۆلەمپیک لە ساڵی 1992و سێ مەدالیای زێڕی جیهان لە لقی ژیمناستیک لە جیهانی وەرزشی پاڵەوانەتیی ماڵاوایی کرد .