ته‌مووز 30, 2021 07:58 Asia/Tehran
  • گێڕدرانی جێژن و ئاھەنگ لە ھێندێک لە شارەکانی نەیجێریا بە بۆنەی ئاراد کرانی «شێخ زەکزاکی»

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند: بڕێک لە شارەکانی نەیجێریا دوای ڕاگەیەندرانی ئازادیی «شێخ زەکزاکی» نوقمی جێژنی و شایی بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، شارومەندانی شارەکانی «زاریا»، «کانو»، «بوشی»، «گامبی»، «کاتسنا» و «بۆرنۆ» لە باکووری نەیجێریا لە دوێنێوە ھاتوونەتە سەر شەقام و بازاڕو ئازاد کرانی «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» ڕابەری شێعەکانی نەیجێریاو ھاوسەرەکەیان کە نزیکەی شەش ساڵە بەبێ سەلمێندرانی ھیچ چەشنە بوختانێک لە بەندیخانەدا بوون، کرد بە جێژن.

«شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» ڕابەری شێعەکانی نەیجێریاو ھاوسەرەکەی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوای شەش ساڵ لە بەندکران کە بەشێوەیەکی دڕندانەش ئەنجامی گرتبوو، ئازاد کران.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دادگەی نەیجێریا دوای شەش ساڵ «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی»و ھاوسەرەکەی لە تەواوی بوختانەکان پەڕاندەوە.

«شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» و ھاوسەرەکەی ١٣ی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٥ لە ھێرشی لەشکریانی نەبجێریا بۆ سەر حسەینیەیەکی شاری «زاریا» قۆڵبەست کران.

سەرپەیڤ