ته‌مووز 31, 2021 20:56 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە کارەساتی برسیەتی لە 23 ناوچەی جیهان دەدات

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی مەترسی برسێتی لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا لە 23 ناوچەی جیهاندا، لەوانەش هەرێمی تیگرای ئەتیوپی و یەمەن و باشووری سودان و ماداگاسکار و باکووری نەیجیریا.

 

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ و، بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا دەربارەی “ناوچە گەرمەکانی برسێتی” لەنێوان ئاب و تشرینی دووەمدا دەڵێن، “نەبوونی ئاسایشی خۆراک پێدەچێت قوڵتر ببێتەوە”.

ڕاپۆرتەکە هەرێمی تیگرای ئەتیۆپی لە ترۆپکی لیستەکەدا داناوە و ڕونیدەکاتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی ڕوبەڕووی برسێتی و مردن دەبنەوە بۆ 401 هەزار کەس بەرزدەبێتەوە، کە بەرزترین ژمارەیە لە برسێتییەکەی ساڵی 2011ی سۆماڵەوە، ئەمەش ئەگەر بەپەلە هاریکاریی مرۆیی پێشکەش نەکرێت.

لە باشووری ماداگاسکاریش ، کە ڕوبەڕووی دژوارترین شەپۆلی وشکبوونەوە بووەتەوە لەماوەی چل ساڵی ڕابردوودا و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەروبومە سەرەکییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراکییەکان دروستکردووە، پێشبینی دەکرێت لەوێ 180 هەزار کەس تا ئەیلولی داهاتوو ڕوبەڕووی نەبوونی ئاسایشی خۆراکی کارەساتبار ببنەوە.

هەردوو ڕێکخراوەکە ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن کە ئەو ژمارەیە لەو وڵاتەی ئەفریقا پێشبینی دەکرێت بە گەیشتنە کۆتایی ئەمساڵ بگاتە دوو هێندە، بەهۆی ئەوەی 28 هەزار کەس پێویستییان بە هاریکاریی زۆر بەپەلە دەبێت.

پ

سەرپەیڤ