ئاب 04, 2021 12:40 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن بەرامبەر بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست لەمەڕ گرفت سازبوون بۆ کەشتییەکان لە کەنداوی فارس

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن وێڕای ڕەت کردنەوەی ھەواڵی درۆینەو ناڕاست سەبارەت بە گرفت سازبوون بۆ کەشتییەکان لە کەنداوی فارس، ڕایگەیاند: چەواشەکردنی بیروڕای گشتی بۆ دەستکەوتی دیپلۆماسی لە نیۆیۆرک دا یارییەکی ویژدانمەندانە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن دوابەدوای ھەواڵە بڵاوکراوەکان لە ھێندێک لە میدیاکان سەبارەت بە قەومانی ڕووداوی ئاسایشتی بۆ کەشتییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس و دەریای عوممان، لە پەڕەی توییتێردا ڕایگەیاند: بە پێی پەیوەندیی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ناوچەی کەنداوی فارس ھەتا ئێستا ھیچ زانیارییەک لە بارەی قەمانی ڕووداوی  تازە بۆ ھیچکام لە کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئەم باڵوێزخانەیە وتووشیەتی: چەواشەکردنی بیروڕای گشتی لە سەرتاسەری جیھان بۆ دەستکەوتی دیپلۆماسی لە نیۆیۆرک یارییەکی ویژدانەمەندانە نییە.

سەرپەیڤ