تەقەی سوپای ئەرمەنستان هێرشی کردەسەر بنکەو بارەگاکانی سوپای کۆماری ئازەربایجان لە نەخجەوان
وەزارەتی بەرەڤانیی کۆماری ئازەربایجان ئیدیعای کرد، هێزەکانی ئەرمەنستان هەڵیان کوتاوەتە سەر بنکەو بارەگای سوپای ئەو وڵاتە لە ناوچەی خودموختاری نەخجەوان.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی"ترەند نیوز"؛ هێزەکانی ئەرمەنستان سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە بە چەکی سوک هەڵیان کوتاوەتە سەر بنکەوکانی سوپای ئازەربایجان لە شارۆچکەی "ئارازدین" وهەروەها "شارۆچکەی حەیدەرئاباد" لەناوچەی خودموختاری نەخجەوان.
وەزارەتی بەرەڤانیی ئەرمەنستانیش رۆژی شەممە ئیدیعای کرد، بنکەو سەربازگەکانی ئەو وڵاتە لە نزیک دەریاچەی "سوا" لە پارێزگای سیونیک، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئازەربایجانەوە کراونەتە ئامانج و بەم چەشنە، "ئاگری دوژمنی بە هەنگاونانی بەرامبەری سوپای ئەرمەنستان کۆنترۆڵ کرا."
لەهەمان کاتدا، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وێڕای داوای دانبەخۆداگرتنی ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان، وتووێژی بە باشترین ڕێکار زانی بۆ چارەسەریی کێشەو ناکۆکی نوێی نێوان دوو وڵات.