ئاب 11, 2021 12:50 Asia/Tehran
  • بایدێن: لە بڕیارەکەم بۆ کشانەوە لە ئەفغانستان پەژیوان نیم

سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند،لە بڕیارەکەی بۆ کشانەوە لە ئەفغانستان پەژیوان نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «جۆ بایدێن»  سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئێوارەی ڕۆزی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەم بارەیەوە کە بە سەرنجدانی ھێرشەکانی تالیبان ئایا بەرنامەی کشانەوە لە ئەفغانستان دەگۆڕێت؟ وتی: نخێر، ئێمە زیاتر لە تریلیۆنێک دۆلارمان لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو لەوێ خەرج کردووەو خۆمانمان بە ڕاھێنان و تەیار کردنی زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار کەس لە ھێزەکانی ئەفغانستان خەریک کرد، کاربەدەستانی ئەفغانی دەبێ یەک بگرن و بۆ خۆیان و وڵاتەکەیان بەشەڕ بێن.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگەشەی کرد: ئەمریکا بەڵێنەکانی خۆی لە بارەی ئەفغانستانەوە لە ڕێگای داکۆکیی ئاسمانی و چالاک کردنی ھێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە جێبەجێ دەکات.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: «زەڵمای خەلیل زلد» نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان لە ماوەی ئەم حەوتەیەدا چاوی بە کاربەدەستانی سیاسیی تالیبان دەکەوێت ھەتا داوایان لێ بکات ئۆپراسیۆنی سەربازی ڕابگرن و لە بارەی ڕێگاچارەی سیاسییەوە وتووێژ بکەن.

سەرپەیڤ