مەرجی «ئەشرەف غەنی» بۆ کشانەوە لە دەستەڵات
سەرۆک کۆماری ئەفغانستان کشانەوە لە دەستەڵاتی بەستەوە بە داخوازیی خەڵکی ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی دەنگی ئەفغانستان، «موحەممەد ئەشرەف غەنی» لە ئاھەنگی ڕێزگرتن لە ڕۆزی جیھانیی لاوان لە کابۆل وتی: تەنیا جەماوەری ئەفغانستان دەتوانن لە بارەی جێگرەوەی بڕیار بدەن نەک دراوسێکەمان.
لەم پەیوەندییەدا «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتبووی کە تاقمی تالیبان خوازیاری کشانەوەی «ئەشرەف غەنی» لە دەستەڵاتن.
سەرۆک کۆماری ئەفغانستان پێشتر وتبووی، گواستنەوەی دەسۆتەڵات لە ڕێگای ھەڵبژاردنەوە بۆ حکومەتەکەی بنەمایەکەو مامەڵەی لە سەر ناکرێت.
ئەندامانی تاقمی تالیبان لە سێ مانگ لەمەوبەرەوە بە ڕاگەیەندرانی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان وێڕای توند کردنەوەی شاڵاوەکانیان بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە، بەشگەلێکی زیاتری خلکی ئەفغانستانیان داگیر کردووە. پێکدادان لە نێوان ئەندامانی تاقمی تالیبان و لەشکریانی ئەفغانی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان ھەروا بەردەوامە.
دانوستانی نێوان تالیبان و دەوڵەتی ئەفغانستانیش بە مەبەستی کۆتای ھێنان بە شەڕ و پێکدادان ھەتا ئێستا ھیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتووەتەوە.