گەڕانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی بۆ ئەفغانستان
لەگەڵ پێشڕەوییەکانی تاقمی تالیبان و داگیرکردنی بەشی ھەرە زۆری حاکی ئەفغانستان ، ئێوارەی دوێنێ هەینی هێزێکی سوپای ئەمریکا گەییشتە کابوڵی پایتەختی ئەم وڵاتە بە بیانووی دابین کردنی ئاسایشتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بردنەدەرەوەی کارمەندانی دیپلۆماسیی ئەمریکا لەو وڵاتە.
ئاژانسی هەواڵیی بی بی سی ڕایگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ هێزێکی سوپای ئەمریکا گەیشتە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، ە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی بەمەبەستی بردنەدەرەوەی کارمەندانی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە ئەفغانستان.
لەم دواییەش دا «نێد پڕایس» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:هەر هێزێک بەزەبری چەک بگاتە دەستەڵات ڕەوایەتیی نیە و داوا دەکەین تاڵیبان پابەندی رێککەوتنی «دەوحە» بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دەرەوە ئامادەکاری دەکەن بۆ کشانەوەی بەشێک لە دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لەکابول، سەرباری ئەوەش ە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەئەفغانستان دەمێنێتەوە و لەکارەکانی بەردەوام دەبێت.
لە ئێستادا تاقمی تالیبان بەشی ھەرە زۆری خاکی ئەفغانستانی داگیر کردووەو دەزگای هەواڵگریی ئەمریکاش جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەگەر پێشڕەوییەکانی تالیبان بەو جۆرەی ئێستا بەردەوام بێت لەماوەی ٩٠ رۆژی داهاتوودا دەتوانن کابوڵی پایتەختی ئەو وڵاتەش کۆنتڕۆڵ بکەن.