بەیاننامەی تالیبان ڕوو لە گەلی ئەفغانستان و دراوسێکان
تاقمی تالیبان لە بەیاننامەیەک دا، پێشڕەوییە بەربڵاوەکانی ئەم دواییەی تاقمەکەی لە ئەفغانستاندا بە نیشانەی دڵخواز بوونی لە نێو خەڵکدا زانیوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، تاقمی تالیبان ڕۆژی ھەینی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە بارەی ھەڵوێستەکانی ئەم تاقمە بە سەرنجدانی ڕەوشتی ئێستای ئەفغانستان، ڕایگەیاند: وەھا پێشڕەوییەکی گەورەو خێرا دیارە لە ڕێگای زەخت و زۆرەوە مسۆگەر نابێت و داگیرکردنی ویلایەت و ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان نیشانەی دڵخوازی و جێگای قەبووڵ بوونی تالیبانە لە نێو خەڵکدا.
تاقمی تالیبان لە بەیاننامەکەی دا تەواوی دراوسێکانی ئەفغانستانی لەوە دڵنیا کردووەتەوە کە، ھیچ گرقتێکیان بۆ ساز نابێت و ئاسایشتی دیپلۆمات و کارگێڕی کۆنسولگەری و باڵوێزخانەکان بە تەواوی دابین دەکات و کەشێکی ھێمن و جێی متمانەیان بۆ بەدی دێنێ.
تالیبان لەو بەیاننامەیەی دا جارێکی تر تەواوی ھاوڵاتیانی خۆی دڵنیا کردووەتەوە کە وەک ھەموو جارێک گیان و ماڵ و ئابڕویان دەپارێزێت و کەس لەم بوارەدا نیگەران نەبێت.
تالیبان ھەروەھا لە بەیاننامەکەی دا داوای لە ئەندامانی تاقمەکەی کردووە کە لە بارەی بەیتوڵماڵەوە وریا بن، چونکو دامەزراوە گشتییەکان، فەرمانگەکانی دەوڵەت، کەرستەو تفاق، سەیرانگە، شەقام و پردو شتەکانی دیکە ئامانەتن.