ئاب 14, 2021 08:15 Asia/Tehran
  • بایکۆت کرانی چەند کەس و دامەزراوەو نەوتبەر لە لایەن ئەمریکاوە بە بیانووی قاچاخی نەوت

وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتەکانی یەک لایەنەخوازانەو بایکۆتی نایاسایی، کەسێک و چوار کۆمپانیاو نەوتبەرێکی بە بیانووی ھاوکاری کردن لەگەڵ تۆڕێکی «قاچاخی نەوت» بایکۆت کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا ڕۆزی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: مەحمود ڕەشید ئەلحوسەینی»، کۆمپانیای «نیمر ئینتر نەشناڵ ئێڵ، ئێڵ وسی» کۆمپانیای «Orbit Petrochemicals Trading LLC»، کۆمپانیای «Bravery Maritime Corporation»، «کۆمپانیای Nimr International S.R.L»و نەوتبەری «Oman Pride»ی  خستووەتە نێو پێڕستی بایکۆتەکانەوە.

وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەم چەند کەس و دامەزراوەو نەوتبەرەی بە تۆمەتی ھاوکاری کردن لەگەڵ تۆڕێکی «قاچاخی نەوت» کە داکۆکی لە لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەکات، بایکۆت کردووە.

ئەم بابکۆتانە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی «جۆ بایدێن» ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ئەوپەڕی گوشاری دەوڵەتی کۆماریخوازی «دۆناڵد ترەمپ» دەگرێ و بانگەشەی گەڕانەوە بۆ بەرجام دەکات و کەچی ھەتا ئێستا ھەمان سیاسەتی شگست خواردوو بەردەوام دەکات.

سەرپەیڤ