ئاب 14, 2021 09:15 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان خوازیاری ڕاوەستانی خێرای شاڵاوەکانی تالیبان بوو

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان جەختی کرد: داوا لە تالیبان دەکەم خێرا ھێرشەکانی ڕابگرێت و بە نیازپاکییەوە بە قازانجی ئەفغانستان و خەڵکەکەی خەریکی دانوستان بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئانتۆنیۆ گۆتریش» لە کۆبوونەوەیەک دا ڕۆژی ھەینی بە سەرنج دانی نالەبار بوونی ڕەوشتی ئەفغانستان وتی: دۆخێکی مرۆڤیی ئاڵۆز بە سەر ئەم وڵاتەدا زاڵەو داوا لە تالیبان دەکەم کە دەستبەجێ ئەو ھێررشانەی لە ئەفغانستاندا ڕابگرێت.

«گۆتریش» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پێداویستیی مرۆڤی لە ئەفانستاندا خەریکی پەرە سەندنە، وتیشی: بەس لە مانگی ڕابردوودا پتر لە ھەزار کەس لە شاڵاوەکانی سەر خەڵکی سڤیل، بە تایبەت لە ویلایەتەکانی ھیلمەند، قەندەھارو ھەرات کوژراون و یان بریندار بوونە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێرای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە تەنیا چارەسەریی سیاسی بە سەرکردایەتیی خودی ئەفغانستان دەتوانێ دەستەبەری ئاشتی بکات، وتی: ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ گەییشتن بە وەھا ڕێککەوتنێک و بەرز کردنەوەی ئاستی مافەکانی جەماوەری ئەفغانستان مکوڕە.

ئاژانسەکانی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی سەرھەڵدانی کارەساتێکی مرۆڤی لە ئەفغانستاندا وشدارییان داوە، چونکو پێشڕەویی تالیبان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بووەتە ھۆی ئەوەی کە دەیان ھەزار کەس لە شارومەندانی ئەفغان لە جەنگەی برسیەتی دا ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بھێڵن.

سەرپەیڤ