داخوازیی «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» بۆ بەڕێوەبرانی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشت
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕێککەوتنی نیشتیمانیی ئەفغانستان خوازیاری بەرپا کرانی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بوو لە بارەی ڕەوشتی ئێستای ئەم وڵاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی تی ئاڕ تی بە گێڕانەوە لە نووسینگەی میدیایی ئەنجومەنی باڵای ڕێککەوتنی نیشتیمانیی ئەفغانستان ، «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی ناوچەیی سەبارەت بە ئەفغانستان، وتی: ڕەوشتی ئەم وڵاتە قەیراناوییە و دەستکەوتی ھاوڵاتیان کەوتووەتە مەترسییەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕێککەوتنی نیشتیمانیی ئەفغانستان وتیشی: لە ئەنجامی شاڵاوەکانی ئەم دواییە تالیبان ھەزاران کەس کوژراون و یان بریندار بوونە، سەدان ھەزار کەس ئاوارە کراون و کاتی ئەوە گەیشتوە کە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێمەراوەی نەتەوەکان بە بەرپا کردنی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی تاوتوێی قەیرانی ئەفغانستان بکات.
داخوازییەکەی «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» لە کاتێکدایە کە بەرلەمە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دوابەدوای پەرەسەندنی تێکھەڵچوونەکان لە ئەفغانستاندا، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە بارەی ئەم وڵاتەوە بەڕێوە برد.
تاقمی تالیبان لە ماوەی مانگەکانی ئەم دوایە بە دەستپێکردنی ھێرشی بەربڵاو لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان ویلایەتەکانی سەمەنگان، جوزجان، سەرپوڵ، بەدەخشان، تەخار و بەغلان و لە ڕۆژئاواش دا ناوەندەکانی ویلایەتەکانی ئەفراە و نیمڕوزی داگیر کردووەو چەندین ناوەندی ویلایەتەکانی دیکەش لەبەر شاڵاوی توندی ئەم تاقمەدان.
ھەر لەم کاتەدا بە نزیک بوونەوەی ھێزەکانی تالیبان لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان، میدیای ئەفغانیی ئاریانا نیوز، باسی ھەگەری ڕوودانی کودەتایەکی ئەمریکیی لەم وڵاتەی کردووە.