ئاب 14, 2021 22:07 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە سەر دۆستایەتیی مێژینەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن کە بڕیارە لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو سەردانی تاران بکات، لە سەروبەندی گەشتەکەی وتی: ژاپۆن بە بەھرە وەرگرتن لە دۆستایەتیی لەمێژینەو نەریتیی خۆی دەتوانێ ڕاشکاوانە لەگەڵ ئێران بیروڕا بگۆڕێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «توشیمیتسۆ موتگی» وەزیری کاروباری دەرەوەی ژاپۆن بڕیارە لە سبەینێ یەکشەممەوە گەشتەکەی بۆ چەند وڵاتی ڕۆژھەڵاتی ناڤین، لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست پێ بکات.

«توشیمیتسۆ موتگی» لە بەشێکی دیمانەکەی لەگەڵ میسدیاکاندا جەختی لەوە کردەوە کە، پەیوەندیی بەرامبەر لە ئاستی سەرکردەو وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتی ژاپۆن و کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامەو لەوتەی پۆستی خۆی وەک وەزیری دەرەوەی ژاپۆن گرتووەتە ئەستۆ، شەش وتووێژی ڕاستەوخۆی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ھەبووە.

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە بەشێکی تری قسەکانی وتیشی: تۆکیۆ بەنیازە لەگەڵ کۆمەڵێک لە وڵاتاندا لەوانە ئێران ھاوکارییەکی پتەوی ھەبێت ھەتا بتوانێ بە قۆستنەوەی جێ و شوێنی تایبەتیی خۆی لە دابەزاندنی ئاستی ئاڵۆزییەکان و پێکھێنانی سەقام و پاوەجێیی لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین بەشدارییەکی چالاکانەی ھەبێت.

سەرپەیڤ