مەزار شەریف کەوت
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان،تاقمی تالیبان ڕۆژی شەممە توانیویەتی: شاری «مەزار شەریف» لە باکووری ئەفغانستان کە بە تەواوی دەپارێزرا، کۆنترۆڵ بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تاقمی تالیبان لە توییتێکدا ڕایگەیاند کە، چەکدارەکانی ئەم تاقمە شاری «مەزار شەریف» لە ناوەندی پارێزگای «بەڵخ»یان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کردووە.
کەوتنی «مەزار شەریف» چوارەمین شاری گەورەی ئەفغانستان کە ھێزە ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتە ئەرکی پاراستنیان بە ئەستۆ گرت بوو، دەست گرتن بە سەر تەواوی باکووری ئەفغانستان دەستەبەر دەکات و ناوچەکانی ژێر ڕکێفی دەوڵەتی ئەفغانستان بە ناوەندو ڕۆژھەڵات بەرتەسک دەکاتەوە.
تالیبان لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە پێشڕەویی گەورەی ھەبووەو توانیویەتی ھەرات و قەندەھار، دووھەمین و سێھەمین شارە گەورەکانی ئەفغانستان داگیر کەن. ئەم تاقمە لە ئێستادا نزیکەی ٢٠ پارێزگای لەو ٣٤ پارێزگایەی ئەفغانستانی خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوەو دەوڵەتی سەربە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە تەنیا چەند پارێزگا لە ناەوندو ڕۆژھەڵات و ھەروەھا کابۆلی پێتەختی لەژێر ڕکێف دایە.
«ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە بۆ چاودێری کردنی بەرەڤانی سەردانی «مەزار شەریف»ی کردو چاوی بە چەند سەرکردەیەکی میلیشیاکان لەوانە «دۆستۆم» و «نوور» کەوتبوو.