کەوتنی «چەھارکەنت»ی ویلایەتی «بەڵخ»ی ئەفغانستان و داگیرکرانی لە لایەن تالیبانەوە
دوایین شاری ویلایەتی «بەڵخ»ی ئەفغانستانیش بەبێ پێکدادان لە لایەن ھێزەکانی تالیبانەوە داگیرکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی دەنگی ئەفغانیی «ئاوا»، دوای کەوتنی مەزارشەریف، «چەھار کەنت» واتە تەنیا شارستانێکیش کە لە ویلایەتی «بەڵخ»دا مابووەوە، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە لایەن ھێزەکانی تالیبانەوە داگیرکراو ھێزە ئاسایشتییەکانی ئەم «ولسوالی»یە خۆیانیان ڕادەستی تالیبان کرد.
«سەلیمە مەزاری» فەرمانداری «چەھار کەنت»ی ویلایەتی بەڵخ بە ھەواڵدەریی ئاوای ڕاگەیاندووە: ھێزە ئاسایشتییەکانی شارستانی «چەھار کەنت» خۆیانیان ڕادەستی ھێزەکانی تالیبان کردووەو ئەم شارستانە بە تەواوی لە لایەن ئەو تاقمەوە کۆنترۆڵ کراوە.
سەلیمە مەزاری جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،لە ئێستادا لە شوێنێکی ھێمن دایەو خۆی ڕادەستی تالیبان نەکردووە.
«چەھار کەنت» لەو شارستانە ھێمنانەی «بەڵخ دەھاتە ئەژمار و تالیبان لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو قەت نەیتوانی بوو کنە بکاتە نێو ئەم شارەوە.
بە قسەی وتەبێژی تالیبان، زۆرێک لە شارەکانیان لە ئەفغانستاندا بەبێ شەڕو پێکدادان کۆنترۆڵ کردووە.
تالیبان لە ئێستادا بەشگەلێکی زۆری ئەفغانستانی کۆنترۆڵ کردووەو مەترسیی کەوتنی کابۆلیس ئەمریکاو بریتانیاو کەنەدای ناچار کردووە ھێز ڕەوانەی ئەم وڵاتە بکەن.