ترەمپ: چۆک دادانی «بایدێن» لە بەرامبەر تالیبان دەستەڵاتی ئەمریکای لەنێو برد
«دۆناڵد ترەمپ» لە درێژەی ناڕەزامەندییەکانی لە بەرامبەر شێوازی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان وتی: چۆک دادانی «بایدێن» لە بەرامبەر تالیبان متمانەکرن بە کنەو دەستەڵاتی ئەمریکای لەنێو برد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە نیوزڤیکەوە، پێشڕەویی ھێزەکانی تالیبان و داگیر کردنی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان و شێوازی کشانەوەی کارگێڕو دیپلۆماتەکانی ئەمریکی لە باڵوێرخانەی ئەم وڵاتە، بووەتە ھۆی ئەوەی کە «دۆناڵڕ ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا سیاسەتی دەرەوەیی «جۆ بایدێن» لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست بداتە بەر ڕەخنە.
ترەمپ ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکی ناڕەزامەندانەدا ڕایگەیاند: کەوتنی ئەفغانستان بە ھۆی تالیبان بووەتە ھۆی خەوشێندرانی سیمای ئەمریکا لە لای خەڵکانی جیھان.
بانگەشەشی کردووە کە، ئەگەر بۆ خۆی سەرۆکایەتیی کۆشکی سپیی کردبا، بێ گومان چۆڵ کردن و کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان بە جۆرێکی تر دەبوو.
ئینجا «بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش لە وەڵام دا ڕایگەیاندووە: ڕێکەوتنەکەی ترەمپ لەگەڵ تالیبان کە لە دەوحە ڕێگایەکی دیکەی بۆ نەھێڵا بووەوە.