ئاب 17, 2021 14:29 Asia/Tehran
  • بۆچوونی ئەرێنیی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە بارەی دەرەنجامی دانوستان لەگەڵ تالیبان

«حامید کەرزەی» دانوستان لەگەڵ تالیبانی دوای دەستەڵات گرتنی لە ئەفغانستاندا بە ئەرێنی نرخاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «سی ئێن ئێن»ی عەرەبی «حامید کەرزەی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان وتی: لەگەڵ ڕابەرانی تالیبان قسەم کردووە، دانوستانێکی باشمان کردو ھێندێک بابەتی گریتگ باس کرا.

کەرزای وتیشی: بە ھاوکاریی «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتەوایی نیشتیمانی و «قەلەبەددین یار» ڕابەری پارتی ئیسلامیی ئەفغانستان ھەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی لە ئەفغانستاندا بەردەوامە.

تالیبان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ئوت چوونە نێو کابۆلی پێتەختەوەو «موحەممەد ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی ئەم ھێزانە لە کابۆل ھەڵات.

سەرپەیڤ