ئاب 26, 2021 19:41 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە کابۆل ١٣ کوژراوی لێ کەوتەوە

تەقینەوە لە پێتەختی ئەفغانستان ١٣ کوژراوی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، ئەم تەقینەوەیە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە گردوپەڕی فڕگەی کابۆل ڕووی دا، کۆمەڵێک لە قوربانییەکانی ئەم تەقینەوەیە لە منڕداڵان و ئەندامانی تالیبانن.

تالیبان لەشکریانی ئەمریکیی سەقامگرتوی ئەفغانستان بە ھۆکاری تەقینەوەکە دەزانێ و ڕایگەیاندووە کە، لە ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەن لەم پەیوەندییەدا.

ھەتا ئێستا ھیچ کەس و یان گروپێک بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوەیەی بە ئەیتۆ نەگرتووەو ئەوە بۆ یەکەمجارە دوای دەست گرتنی تالیبان بە سەر کابۆل و ھەڵاتنی «ئەشرەف غەنی» کە ئاوا تەقینەوەیەک ڕوو دەدات.

 

سەرپەیڤ