ئاب 26, 2021 19:53 Asia/Tehran
  • ماڵگیر کران و دەست گرتن بە سەر سامانی «حامید کەرزەی» و «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» لە لایەن تالیبانەوە

«حامید کەرزەی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان و «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕێککەوتنی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە لە لایەن تالیبانەوە ماڵگیر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، تالیبان لە ڕۆژی دووشەممەوە تاقمی ئاسایشتیی «حامید کەرزەی»یان چەک کردووەو دەستیان گرتووە بە سەر ترۆمبیلەکانیانداو کەرزەیان گواستووەتەوە بۆ ماڵی «عەبدوڵڵا عەبوڵڵا».

سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بەم کەناڵەی ڕاگەیاندووە: ڕۆژی چوارشەممەش ماڵەکەی «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» پشکێندراوەو دەست گیراوە بە سەر ترۆمبیلەکانی داو تاقمە ئاسایشتییەکەی گردوپەڕی ماڵەکەش کۆ کراوەتەوە.

بە قسەی سی ئێن ئێن «حامید کەرزەی» لە ئێستادا لە ماڵی «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» لە کابۆل ماڵگیر کراوەو ئاسایشتی ماڵەکەش لە دەستی تالیباندایە.

وەک سەرچاوەکە باسی کردووە لە ئێستادا «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» لە چاو حەوتەی ڕابردوو ھیوایەکی کەمتری بە پێکھاتنی دەوڵەتێکی ھەمەلایەنەو گشتداگر لە لایەن تالیبانەوە ماوە.

سەرپەیڤ