ئاب 26, 2021 20:18 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی پاکستان گەییشتە تاران

وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان بۆ دیدارو ڕاوێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران و کاربەدەستانی ئێرانی گەییشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «شا مەحمود قورەیشی» وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران و کاربەدەستانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە گەییشتە تاران.

وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان لە سەرەتای گەییشتنی بە تاران لە لایەن «ڕەسوڵ موسەوی» ھاریکاری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیای بشووری پێشوازیی لێ کرا.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشتر ڕایگەیاند بوو کە، تەوەرەی سەرەکیی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی پاکستان بۆ تاران بابەتگەلی دوو لایەنەو بە تایبەت پرسی ئەفغانستان دەبێت.

سەرپەیڤ